شەپۆلێكی دیكەی بەفر و بارانبارین ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بە گوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی لە سبەینێ دووشەممەوە شەپۆلێكی دیكەی بەفر و بارانبارین روو لە ھەرێمی كوردستان دەكات و پلەی گەرما دادەبەزێت.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد: "سبەى کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى ناوەڕاست و دەریاى سوور کار دەکاتە سەر ناوچەکەمان، بارانبارین لە زۆربەى ناوچەکان دەبارێت و پلەکانى گەرما روو لە نزم بوونەوە دەکات بە 4 تا 5 پلە".
بە گوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی، رۆژى سێشەممە لە شەودا کاریگەرى ئەم شەپۆلە بارانبارینە لاواز دەبێت.

