مزگه‌وتی گه‌وره‌ی نووری درووست ده‌كرێته‌وه
به‌شی دیكه‌شی بۆ زیاد ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوخۆیی پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌ردی بناغه‌ی مزگه‌وتی گه‌وره‌ی نووری و مناره‌ی حه‌دبای مێژووییان دانایه‌وه، پاش ئه‌وه له مانگی حوزه‌یرانی ساڵی رابردوو رێكخراوی داعش خاپووری كردن.
له رێوڕه‌سمێكدا له باخچه‌ی مزگه‌وته رووخاوه‌كه، له‌ناو دار و په‌ردووی داڕووخاوی به‌شه كۆنه‌كه‌ی رۆژئاوای شاری مووسڵ، عه‌بدوڵڵا ئه‌لهه‌میم، به‌ڕێوه‌به‌ری دیوانی وه‌قفی سووننی له عێراق و لویز هاكستاوزن نوێنه‌ری رێكحراوی یونسكۆ له عێراق، به پاڵپشتیی دارایی ده‌وڵه‌تی ئیمارات به‌ردی بناغه‌ی ئه‌و مزگه‌وته‌یان دانایه‌وه كه مانگی ته‌مووزی ساڵی 2014 دوای داگیركردنی مووسڵ بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌بو به‌كر به‌غدادی رێبه‌ری داعش له مینبهرهكهیهوه ده‌ركه‌وت وتاری هه‌ینی خوێنده‌وه.

له باخچه‌كه‌دا خێوه‌ت هه‌ڵدرابوو و كه‌سایه‌تی و خه‌ڵكی دیكه كۆببوونه‌وه‌و ئاڵای عێراق و ئیمارات به ته‌نیشت یه‌كه‌وه دانرابوون.
له پرۆژه‌كه‌دا جگه له نوێكردنه‌وه‌ی شوێنه دێرینه‌كه‌ی بانگدانی مزگه‌وته‌كه، چه‌ند به‌شێكی دیكه‌ش درووست ده‌كرێت.
به‌كر كه‌نعان، به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌قفی سووننی پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌ڵێت: "پاشكۆی دیكه‌ش بۆ مزگه‌وته‌كه زیاد ده‌كرێت".
مانگی نیسان/ئه‌پرێڵی رابردوو و حكوومه‌تی عێراق له گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عێراق رێككه‌وتن سه‌رله‌نوێ مزگه‌وته‌كه درووست بكرێته‌وه و زیاتر له 51 ملیۆن دۆلاری له‌لایه‌ن ئیماراته‌وه بۆ دابین كراوه.