فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای سوپای پاسداران خۆی كوشت
سوپای پاسداران هۆكاری كوشتنه‌كه‌ی ئاشكرا كرد
K24 - هه‌ولێر:
سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاند: "یه‌كێك له فه‌رمانده باڵاكانیان به هه‌ڵه و له كاتی پاككردنه‌وه‌ی چه‌كه تایبه‌ته‌كه‌ی خۆی كوشتوه".
سوپای پاسدارانی ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی فارس نیووز بڵاوكراوه‌ته‌وه ده‌ڵێت: "عه‌مید قودره‌توڵڵا مه‌نسووری، فه‌رمانده‌ی باره‌گای " ثامن الائمة" كه سه‌ر به سوپای پاسدارانه، به‌هۆی به‌ركه‌وتنی سه‌ری به گوللـه‌یه‌ك له كاتی پاككردنه‌وه‌ی چه‌كه‌كه‌ی گیانی له ده‌ستداوه".
له به‌یاننامه‌كه‌دا مه‌نسووری به تێكۆشه‌ر و دڵسۆز ناوبراوه له ده‌ستبه‌ركردنی ئارامی و خزمه‌تكردنی گه‌ل. وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆیان ده‌یڵێن.