له‌ چه‌مچه‌ماڵ ژن و پياوێك به‌ هۆى مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران

ژنێكی بێ هۆش لەنزیك مۆنۆمێنتی ئەنفالی چەمچەماڵ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا

K24 – هه‌ولێر:

به‌شى راگەیاندن و پەیوەندییەكانى سه‌ر به‌ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، له‌ رێى تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووكه‌وه‌ بڵاويكرده‌وه‌، بەپێی ماددەی 14ی هۆشبەر ژن و پیاوێك دەستگیركران.

له‌ راگه‌يه‌ندراوێكدا پۆليسى سلێمانى راشيگه‌ياندووه‌، لە لایەن هێزەكانی بنكەی پۆلیسی شۆڕشی سەر بەبەشی پۆلیسی چەمچەماڵ ژن و پیاوێك بەپێی ماددەی 14ی هۆشبەر دەستگیركراون.

هه‌روه‌ها هاتووه‌، رووداوه‌كه‌ رۆژی 15ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسێمبه‌رى 2018، كاتژمێر دووی پاشنیوەڕۆ روويداوه‌ و كاتێك هێزەكانی بنكەی پۆلیسی شۆڕش ئاگاداركرانەوە لە بوونی ژنێكی بێ هۆش لەنزیك مۆنۆمێنتی ئەنفالی چەمچەماڵ بەناوی (ه. ف. ج) لەدایكبووی (1983) بە رەچەڵه‌ك عەرەب، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس ژنەكە رەوانەی پزیشكی دادی سلێمانی كرا و دوای ئەنجامدانی پشكنین دەركەوت ماددەی هۆشبەری لەجۆری (ئەمیڤیتامین)ی بەكارهێناوە بۆیە بەبڕیاری بەڕێز دادوەر و بەپێی مادەی 14لە یاسای هۆشبەر دەستگیركرا.

پۆليس روونيشيكرده‌وه‌، پاش ئەوەی لێكۆڵینەوەكان دەستیان پێكردوو وتەی تۆمەتباری ناوبراو وەرگیرا توانرا ئەمڕۆ تۆمەتبارێكی تر لە ڕەگەزی نێر بەناوی (ش. م. ع) لەدایكبووی 1982 كە كوردە بە بڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 14ی هۆشبەر دەستگیربكرێت.

لەئێستاشدا لەلایەن بنكەی پۆلیسی شۆڕشەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ هەردوو تۆمەتبار كراوەتەوەو لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن.