كۆمه‌ڵ: به هۆى هه‌ڵوێسته‌كانمان پارتى لێمان نيگه‌ران بووه
تا ئێستا بڕیاری بەشداری یان بەشدارینەکردنیان لە حکوومەت نەداوە
K24 – هه‌ولێر:
بریاردەری ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کۆمەڵى ئيسلامى كوردستان، رايگه‌ياند، "تا ئێستا بڕیاری بەشداری یان بەشدارینەکردنیان لە حکوومەت نەداوەو ناشزانن شاندەکەی پارتی سەردانیان دەکات یان نا".
له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24، شوان رابەر، بڕیاردەری ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کۆمەڵى ئيسلامى كوردستان، لە بارەی پەیوەندیيەکانی پارتی ديموكراتى كوردستان و کۆمەڵى ئيسلامى كوردستان گوتی: په‌يوه‌ندييه‌كانمان به‌و جۆره نييه مه‌ترسيمان له نێواندا هه‌بێت و پارتى له هه‌ڵوێسته‌كانى كۆمه‌ڵ ئاسوده نييه، چونكه له حكومه‌ت كشاينه‌وه و له ناو حكومه‌تيش باسى گه‌نده‌ڵييه‌كانمان ده‌كرد و حكومه‌تيش هى پارتى بوو، بۆيه ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌مان بوونه مايه‌ى نيگه‌رانى پارتى.