هۆڵه‌ندا: ده‌مانه‌وێت له هه‌رێمی كوردستان وه‌به‌رهێنان بكه‌ین
به خۆشحاڵییه‌وه چاوه‌ڕێیە کار له‌گه‌ڵ کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکات
K24 – هه‌ولێر:
كونسوڵی گشتيی هۆڵه‌ندا له هه‌ولێر رايگه‌ياند، وڵاتەکەی به خۆشحاڵییه‌وه چاوه‌ڕێیە کار له‌گه‌ڵ کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکات.
ولیام نیکۆڵاس کوزین، كونسوڵی گشتی هۆڵه‌ندا له هه‌ولێر بەكوردستان 24ى راگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌نده كه له زۆر بواردا له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا كار بكات.
گوتیشی: ده‌مانه‌وێت وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین.