سبه‌ى نوێنه‌ران بۆ متمانه‌دان به‌ حكومه‌ت كۆده‌بنه‌وه‌

بۆ متمانەدان بەناوی كاندیدانی 8 وەزارەتی کابینەی نوێی حکومەت كۆببێتەوە

K24 – سلێمانى:

بڕیارە سبەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ متمانەدان بەناوی كاندیدانی 8 وەزارەتی کابینەی نوێی حکومەت كۆببێتەوە.

ھەرچەندە تا ئێستا لە پێگەی فەرمی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران كۆبوونەوەكەی سبەی سێشەممە دانەنراوە، بەڵام وەك لە كۆبوونەوەی پێشووتردا ئاماژەی بۆ كرا، بڕیارە سبەی پەرلەمان بۆ متمانەدان بەناوی كاندیدانی 8 وەزارەتی کابینەی نوێی حکومەت كۆببێتەوە.