كهلار.. لە رووداوێکی تەقەکردن هاووڵاتیەک کوژرا و دوو برای بریندار بوون
لە ئهنجامى درووستبوونی شەڕ لە نێوان چەند برایەک
K24 – ههولێر:
ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی گۆرانی قەزای کەلار لە ئهنجامى درووستبوونی شەڕ لە نێوان چەند برایەک یەکێکیان كوژرا و دوو برای دیکەیان بریندار بوون.
رائيد عهلی جەمال قدووری، ئهفسهرى راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان رايگهياند، ئەو هاووڵاتییەی گیانی لەدەستداوە بەناوی (م. ب.ع) لەدایکبووی 1994هو لەئێستاشدا یەکێک لەبریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوە و بریندارەکەی دیکەش لەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار چارەسەری پێویستی بۆکراوە.
روونيشيكردهوه، تا ئێستا هۆکاری رووداوەکە دیارنیە و پۆلیس لەسەر رووداوەکە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.