هۆڵەندا لە هاوکاریکردنی کوردستان و پێشمەرگە بەردەوام دەبێت
سەرۆکی حکومەت سوپاسی هاوکارییەکانی هۆڵەندا بۆ هەرێم دەکات
K24 – ههولێر:
ئەمڕۆ 18/12/2018 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆك وەزیرانی ھەرێمی كوردستان و ستیڤ بلۆك، وهزيرى دهرهوهى هۆڵهندا كۆبوونەوەی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ناوەرۆكی كۆبوونەوەكەیان خستەڕوو.
نێچیرڤانی بارزانی لەبارەی کۆبوونەوەکە رایگەیاند: "باسی هاوکاری هۆڵەندا بۆ هەرێمی کوردستان کرا، بەتایبەت هاوکارییەکانی ئەو وڵاتە لە شەڕی داعش و رەوشی ئاوارەکان".
لای خۆیەوە ستیڤ بلۆک، رایگەیاند، ئەوان پەیوەندییەکانی زۆر باشیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە و گرنگی زیاتری پێدەدەن.
ئاشکراشیکرد: "زیاد لە سێ هەزار ئاوارەی کورد لە هۆڵەندا دەژین".
سەرۆکی حکومەتی هەرێم داوای کرد ، هۆڵەندا یارمەتی زیاتری کوردستان بدات لە گشت بوارەکان بە تایبەت لە رووی کشتووکاڵ و بازرگانییەوە.
وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا گووتی: "ھاوكاری ھێزی پێشمەرگەمان كردووە و ھاوكارییە سەربازییەكانمان بۆ ھێزی پێشمەرگە بەردەوام دەبن و دەمانەوێت ھەرێمی كوردستان ھەرێمێكی بەھێزبێت و پەیوەندییەكانمان بەھێزتربن".
هەر لەو کۆبوونەوەیە، باس لە پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق کراوە و هەردوولا کۆک بوون کە پەیوەندی بەهێزی هەردوولا بەردەوام بێت.