یەکێتی و پارتی راگەیندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە

ئەمڕۆ لە سلێمانی کۆبوونەوە

K24 – هه‌ولێر:

لە دوای کۆبوونەوەیان لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کورستان لە سلێمانی، شاندی دانوستکاری پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەڵێن گفتوگۆی راشکاو و دۆستانەیان ئەنجامداوە.

لە راگەیەندراوەیەکەی هەردوولا هاتووە:" كەش‌ و هەوای گفتوگۆكان راشكاوانە، بەرپرسیارانە‌و دۆستانە بوون".

دەشڵێن:" تێدا بیرو بۆچوونی هەردوولا حزب لەسەر پرۆسەی گفتوگۆ و هەرچی زیاتر هەماهەنگی بۆ بەهێزتركردنی دامەزراوە دەستوریی‌ و یاسایی‌ و ئیدارییەكانی هەرێمی كوردستان‌ و خزمەتی زیاتری گەلی كوردستان‌ و هەنگاونانی جددی بۆ كاری پێكەوەیی ئاڵوگۆڕکرا".

 هەروەها، هەردوولا جەختیان لەبەردەوامی كۆبونەوەكان كردەوە، لە ئایندەیەكی نزیكدا كۆبونەوەی دیكە ئەنجام دەدرێ‌.