پارتى داوايهكى يهكێتى رهتدهكاتهوه
مهكتهبى سياسى يهكێتى بڕيارى داوه
K24 – ههولێر:
یەکێتی نیشتمانی کوردستان داوای کردووە ھەموو ئەو پۆستانەی کێشەیان لەسەرە، لەگەڵ پارتی بە یەک پاکێج یەکلا بکرێنەوە. پارتیش ئەو داوایەی یەکێتی رەتکردووهتەوە و بە روونی پێی راگەیاندوون، ئەوان تەنيا گفتوگۆ لەسەر پێکھێنانی حکومەتی نوێ و سەرۆکایەتی ھەرێم و پەرلەمان دەکەن.
یەکێتی پۆستەکانی ھەرسێ سەرۆکایەتیيەکەی ھەرێمی کوردستان و بەغدا و کەرکووکی، بۆ گفتوگۆ لەگەڵ پارتی کردووهتە یەک پاکێج.
يهكێتى دەیهوێت لە رێگای گفتوگۆکانی پێکھێنانی حکومەتی نوێ، دانانی پارێزگاری کەرکووک و وەزارەتی داد لە بەغدا یەکلا بکاتهوە.
لە دوا کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی حزبەکەش، بڕیار لەسەر ئەوە دراوە رێککەوتن لەسەر ئەو پۆستانە یەک پاکێج بێت، نەک بە جیا گفتوگۆیان لەسەر بکرێت.