گۆڕان يه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه
لايه‌نه‌كان بڕیاریشيان دا کۆبوونەوەکانیان بەردەوام بێت
K24 – سلێمانى:
شاندى پارتی دیموكراتی كوردستان دوای دوو رۆژ کۆبوونەوەی لەگەڵ ھەریەک لە یەکێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، کۆتایی بەکۆبوونەوەکانی ھێنا و گەڕایەوە ھەولێر.
لايه‌نه‌كان بڕیاریشيان دا کۆبوونەوەکانیان بەردەوام بێت تا ده‌گەنە رێكکەوتنی ته‌واو بۆ پێک‌ھێنانی کابینەی نۆیه‌می حکومەتی هه‌رێمی كوردستان.
بڕیاره بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش ھەفتەی داھاتوو کۆبێتەوە بۆ بڕياردان له باره‌ى شێوازى بەشداربوونيان له كابينه‌ى نوێى حکومەت.
هاوكات پارتی و گۆڕان دوای كۆبوونه‌وه‌یان جه‌ختیان له‌سه‌ر داڕشتنی به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ كردووه‌ته‌وه.