به ڤیدیۆ.. كچێكی ئه‌مه‌ریكی له په‌نابه‌رێكی سووری ده‌دات
په‌نابه‌ره سوورییه‌كه به‌رده‌داته‌وه و لێیده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه تێیدا كچێكی ئه‌مه‌ریكی له كچێكی په‌نابه‌ری سووری ده‌دات و كچه‌كه‌ش به‌رگری له خۆی ده‌كات و ده‌ڵێت: "وازم لێبێنه".
به گوێره‌ی میدیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان كه گرته ڤیدیۆییه‌كه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه، رووداوه‌كه له قوتابخانه‌ی "Chartiers Valley" له شاری پیتسبێرگی ویلایه‌تی په‌نسلڤانیا روویداوه و تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت، كچه ئه‌مه‌ریكییه‌كه له ئاوده‌ستی قوتابخانه‌كه، له كچه په‌نابه‌ره سوورییه‌كه ده‌دات.
سه‌ره‌تا كچه ئه‌مه‌ریكییه‌كه پاڵ به كچه سووریهكهوه ده‌نێت و لێیده‌دات، كچه سووریهكهش ده‌كه‌وێته سه‌ر زه‌وی و هاوار ده‌كات كه وازی لێبێنێت.
رۆژنامه‌ی نیوزویكی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكردووه‌ته‌وه، كریگ كامبڵ، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی شاره‌كه رایگه‌یاندووه، رووداوه‌كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به هۆكاری ئایینی یان ره‌گه‌زپه‌رستی و رقلێبوونه‌وه نییه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، ئه‌و كچه سووریه ته‌مه‌نی 15 ساڵانه و دوو ساڵ به‌ر له ئێستا وڵاته‌كه‌یان به‌هۆی شه‌ڕه‌وه جێهێشتووه و روویان له ئه‌مه‌ریكا كردووه.
ئه‌و رووداوه یه‌كه‌مجار نییه و پێشتریش گرته‌ی ڤیدیۆیی له‌و شێوه‌یه بڵاوكراوه‌ته‌وه، له به‌ریتانیاش رووداوی هاوشێوه به‌رامبه‌ر منداڵێكی سووری روویداوه.
A girl attacks a hijab wearing Muslim girl in the bathroom at Chartiers Valley High School in Pittsburgh
— Qasim Rashid, Esq. (@MuslimIQ) December 18, 2018
•Charges have been filed against the girl
•Hate crime charges are pending
•42% of American Muslim students report bullying for their faith.?pic.twitter.com/uXYPXwOYyP
سه‌رچاوه: رووسیه‌لیه‌وم
ئ. م