ژماره‌يه‌ك كۆنگرێسمان: هاوپه‌يمانه كورده‌كانمان رووبەڕووی ھێرشی توركیا دەبنەوە
بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا دەكەوێتە ژێرھەڕەشەوە
K24 – واشنتن:
كۆنگرێسمانەكانی ئەمریكا رەخنەی ئەوە لە سەرۆكی وڵاتەكەیان دەگرن بەوەی بڕیاری كشانەوەیان لە سوریا بڕیاريكی ھەڵەیە. ئه‌وان ئاماژە بۆ ئه‌وه دەكەن كە بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا دەكەوێتە ژێرھەڕەشەوە و ھاوپەیمانە كوردەكانیش رووبەڕووی ھێرشی توركیا دەبنەوە. كۆنگرێسمانێكی دیموكراتەكانیش دەڵێت ئەمریكا متمانەی لە لای كەس نامێنێت.
رۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو، (19ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسێمبه‌رى 2018) له بڕيارێكى كتوپڕدا دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا بڕياريدا سوپاى وڵاته‌كه‌ى له ناوچه كوردييه‌كان و ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هه‌سه‌ده له باكوورى سووريا و رۆژهه‌ڵاتى فورات بكێشێته‌وه.
كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ريكا و پشتكردنى له هێزه‌كانى هه‌سه‌ده دواى ئه‌وه دێت له چه‌ند ساڵى رابردووى شه‌ڕى داعشدا، ئه‌و هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات، كه زۆرينه‌ى ره‌هايان كوردن، شه‌ڕيان له دژى داعش ده‌كرد.
كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ريكا له سووريا له كاتێكدايه توركيا هێزه‌كانى له نزيك منبج و حه‌له‌ب و ناوچه سنوورييه‌كان كۆكردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له‌شكركێشى بكاته سه‌ر ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هه‌سه‌ده و كۆتايى به ده‌سه‌ڵاتى خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى هێزه كوردييه‌كان له ناوچه‌كه بهێنێت.