ديمه‌شق: كێشه‌ى سووريا ته‌نيا به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت
به‌ڵكو به گفتوگۆی نێوان سووریيهكان خۆیان چاره‌سه‌ر ده‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
به‌شار جه‌عفه‌ری، نوێنه‌ری سووریا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌ياند، ته‌نیا گفتوگۆی نێوان سووریيهكان قه‌یرانی سووریا چاره‌سه‌ر ده‌كات.
به‌شار جه‌عفه‌ری له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش گووتی: قه‌یرانی سووریا له ده‌وحه، واشنتن و ئیستانبۆڵ چاره‌سه‌ر نابێت، به‌ڵكو به گفتوگۆی نێوان سووریيهكان خۆیان چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
هه‌روه‌ها گوتى: پرسی ده‌ستوور پرسێكی تايبه‌ته و په‌يوه‌ندى به سه‌روه‌ری وڵاته‌وه هه‌يه و ته‌نیا سوورییه‌كان بڕیاری لێده‌ده‌ن.