فه‌ره‌نسا 100 خێزانى ئێزدى له وڵاته‌كه‌ى نيشتهجێدهكات
كاروانی یەكەمی ئه‌و په‌نابه‌ره ئێزدييانه كه 20 خێزان بوون گەیشتنە پاریس
K24 – هه‌ولێر:
لەسەر داوای نادیە موراد، براوه‌ى خه‌ڵاتى نۆبڵى ئاشتيى بۆ ئه‌مساڵ، حكومەتی فەرەنسا بڕیاریدا 100 خێزانی په‌نابه‌رى ئێزدى وه‌ربگرێت.
كاروانی یەكەمی ئه‌و په‌نابه‌ره ئێزدييانه كه 20 خێزان بوون گەیشتنە پاریس.
كریستۆڤ كاستانەر وەزیری ناوخۆی فەرەنسا، له‌و باره‌يه‌وه رايگه‌ياند، لە ناوچە جیاجیاكانی وڵاتەكەی ئه‌و په‌نابه‌رانه نیشتەجێدەكرێن.