كه‌شناسى بڕى باران بارينى 24 كاتژمێرى رابردووى راگه‌ياند
پێنجوێن له زۆرى ئاستى باران بارين يه‌كه‌مه
K24 – هه‌ولێر:
بەڕێوەبەرایەتی گشتيی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان ئاستى باران بارینی 24 کاتژمێری رابردووی له شار و شارۆچكه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بڵاوكرده‌وه و له‌و ماوه‌يه‌دا له ناحيهى هيرانى بنارى چياى سه‌فين زۆرين بڕى باران باريوه، كه 58 ملييمهتر بووه. به گشتيش له هه‌رێمى كوردستان له ده‌ستپێكى وه‌رزى بارانبارينهوه تا ئه‌مڕۆ پێنجوين زۆرترين بڕى بارانى تێدا باريوه و ئاستى گه‌يشتووه‌ته 540 ملييمهتر.
