تهعریبكردنهوهی كهركووك بهردهوامه
هێزه فیدرالییهكان بڕیاری هێنانی عهرهبی هاورده دهدهن
K24 - كهركووك:
بە گوێرهی بەدواداچوونێکی کوردستان24، تائێستا زیاتر لە 230 خێزان عەرەبی هاوردە، هێنراونەتە سنووری گوندە کوردییەکانی باشووری کەرکووك.
لە هەوڵێکی نوێدا پۆلیسی فیدراڵی عێراق لە بڕی دادگا و پارێزگار و ئەنجوومەن، بڕیار لە گەڕانەوەی خێزانە عەرەبە هاوردەکان دەدات لەو سنوورە، 80 خێزانی عەرەبی هاوردەی خەڵکی تکریت بە پاڵپشتی هێزە عێراقییەکان هێنراونەتە سنووری ناوچە کوردییەکانی داقووق.
پۆلیسی فیدراڵی عێراق، داوا لە قائیمقامی داقوق دەکات کە شوێنی نیشتەجێبوون بۆ دوو عەشیرەتی عەرەب دابین بکات، کە ژمارەیان هەشتا خێزانن و عەرەبی هاوردەی خەڵکی تکریتن.
هێنانی عەرەبی هاوردە رەنگە ئێستا پێویستی بەپاڵپشتی پارێزکار و بەرپرسانی بەغدا نەبێت، چونکە هێزە سەربازیيەکان لەبڕی هەموو کەس بڕیار دەدەن.