ساڵانه‌ قه‌باره‌ى ئاڵوگۆڕى بازرگانى نێوان عێراق و هيندستان 18 مليار دۆلاره‌

باڵیوزی هيندستان، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو ساڵانه‌ به‌بڕی 18 ملیار دۆلار عێراق و هيندستان مامه‌ڵه‌ و ئاڵۆگۆڕی بارزگانيان له‌ نێواندا هه‌بووه‌

K24 – هه‌ولێر:

باڵێوزی هيندستان له‌ عێراق، برادیب سینگ رایگه‌یاند، ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندیيه‌ بازرگانیه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان عێراق زیاتر په‌ره‌پێبده‌ین، له هه‌موو بواره‌كاندا هه‌لی كاری زیاتر له‌ناوچه‌كه‌دا بڕه‌خسێنین.

باڵیوزی هيندستان، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو ساڵانه‌ به‌بڕی 18 ملیار دۆلار عێراق و هيندستان مامه‌ڵه‌ و ئاڵۆگۆڕی بارزگانيان له‌ نێواندا هه‌بووه‌.