تەرمی پرۆفیسۆر جەمال نەبەز گەیشتەوە ھەرێمی كوردستان

بەھۆی نەخۆشییەوە لە بەرلین كۆچی دواییكرد

K24 - ھەولێر

تەرمی نووسەر و بیرمەندی كورد د. جەمال نەبەز، گەیشتەوە ھەرێمی كوردستان و ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی بە خاكدەسپێردرێت.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەرمی نووسەرو بیرمەندى كورد پرۆفیسۆر دكتۆر جەمال نەبەز گەیشتەوە فڕۆكەخانەی نێودەڵەتی ھەولێر، لەلایەن نوێنەری سەرۆكوەزیرانی ھەرێمی كوردستان و پارێزگاری ھەولێر و ژمارەیەك لە بەرپرسان و نووسەران و رۆشنبیران پێشوازی لێكرا، دواتر بۆ بەخاکسپاردن بەرەو شاری سلێمانی بەڕێكرا.

پرۆفیسۆر جەمال نەبەز لە ساڵی 1933 لە شاری سلێمانی لەدایك بووە و لە ساڵی 1962 ھەرێمی كوردستانی بەجێھیشتووە و له ئەوروپا نيشتەجێبووە ، بە یەكێك لە نووسەرە ھەرە دیارەكانی بیری نەتەوەیی دادەنرێت و خاوەنی زیاتر لە 60 كتێبە، رۆژی 8/12/2018 بەھۆی نەخۆشییەوە لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا كۆچی دواییكرد.