كەشناسی باری كەشوھەوای راگەیاند
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بە گوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی ھەندێ پەڵە ھەور.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی رۆژی یەكشەممە كەشناسی پێشبینی كردووە، سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت و لەگەڵ بوونی ھەندێك پەڵە ھەور و كەمێك تەم لە ھەندێك كاتدا.
