نێچیرڤان بارزانی: بەرھەمەكانی ره‌ئووف حه‌سه‌ن یادی ئەو به زيندوويى ده‌هێڵنه‌وه
سەرۆك وەزیرانی ھەرێمی كوردستان پەیامێك ئاراستەی خانەوادەی رەئووف حەسەن دەكات
K24 - ھەولێر
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بە بۆنەی كۆچی دوایی نووسه‌ر و رووناكبیر مامۆستا ره‌ئووف حه‌سه‌ن، لە پەیامێكدا ھاوخەمی خۆی ئاراستەی خانەوادە و كەسوكاری كۆچكردو دەكات.
لە پەیامەكەی نێچیرڤان بارزانی ھاتووە: "به‌بۆنه‌ى كۆچى دوايى نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس و رووناک‌بیر مامۆستا رەئووف حەسەنه‌وه، سه‌رخۆشى له خانه‌واده و كه‌سوكار و هاوڕێيانى ده‌كه‌ين. خواى گه‌وره سه‌بووريى هه‌موو لايه‌ك. خزمه‌ت و به‌رهه‌مه‌كانى مامۆستا ره‌ئووف حه‌سه‌ن بۆ هه‌ميشه يادى ئه‌و به زيندوويى ده‌هێڵنه‌وه".
چيرۆكنووس و ئه‌ديبى كورد ره‌ئووف حه‌سه‌ن سه‌ر له‌به‌يانى دوێنێ 21/12/2018 له شارى سلێمانى كۆچى دواييكرد.
ره‌ئوف حه‌سه‌ن، له ده‌يه‌ى شه‌سته‌كانى سه‌ده‌ى رابردووه‌وه له كايه‌ى هونه‌ر و ئه‌ده‌بى كوردييدا به تايبه‌تى له بواره‌كانى شانۆ و چيرۆكدا رۆڵ ده‌گێڕێت و هه‌روه‌ها له بواره‌كانى گه‌ردوونناسى، رۆژنامه‌نووسى، ره‌خنه‌ى ئه‌ده‌بى نووسين و به‌رهه‌مى هه‌يه.
