برێت مه‌كگورك ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه
دووه‌م به‌رپرسی گه‌وره‌ی ئه‌مه‌ریكایه دوای بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ ده‌ست له‌كارده‌كێشێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
برێت مه‌كگورك، نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، ده‌ستی له كار كێشایه‌وه.
ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی مه‌كگورك له كاتێكدایه، كه ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، بڕیارێكی له ناكاوی بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی ده‌ركرد له سووریا.
به گوێره‌ی تۆڕی هه‌واڵی سی بی ئێسی ئه‌مه‌ریكی، مه‌كگورك پلانی دانابوو بۆ ئه‌وه‌ی له مانگی شوبات/ فێبرایه‌ر 2019 ده‌ست له پۆسته‌كه‌ی هه‌ڵبگرێت، به‌ڵام به‌هۆی بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا كه ژماره‌یان 2 هه‌زار سه‌ربازه، بڕیاره‌كه‌ی پێشخست.
سی بی ئێسی ئه‌مه‌ریكی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، مه‌كگورك، رۆژی هه‌ینی 21ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ر نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی نووسیوه، كه ده‌كاته یه‌ك رۆژ دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی جه‌یمس ماتیس، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا.
هه‌رچه‌نده تا ئێستا مه‌كگورك، له باره‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی هیچ شتێكی له تویته‌ره‌كه‌یه‌وه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا، هه‌واڵه‌كه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه.
پێشتریش جه‌یمس ماتیس، وه‌زیری به‌رگری ئه‌و وڵاته، نامه‌ی ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌ش به ئیداره‌ی تره‌مپ كرد و ده‌ستی له كاركێشایه‌وه.
نوێده‌كرێته‌وه..