زێباری له‌سه‌ر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی مه‌كگۆرك هاته ده‌نگ
هه‌ڵوێسته‌كه‌ی نیشاندا
K24- هه‌ولێر:
هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌باره‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه برێت مه‌كگۆرك، نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له عێراق و سووریا رایگه‌یاند، "ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی مه‌كگۆرك بڕیارێكی حه‌كیمانه‌یه و له‌كاتێكی گونجاو‌دا بوو".
له تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر زێباری نووسیویه‌تی، "له‌كۆتاییدا مه‌كگۆرك ده‌ستی له كاره‌كه‌ی كێشایه‌وه".
هه‌روه‌ها ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی مه‌كگۆركی به‌وه وه‌سف كرد، كه "حه‌كیمانه و له كاتێكی گونجاو‌دا" بووه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ برێت مه‌كگۆرك، نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له عێراق و سووریا ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه.
دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی جێمس ماتیس، وه‌زیری به‌رگری ئه‌و وڵاته‌ش، ئه‌مه دووه‌م حاڵه‌تی له‌م جۆره‌یه، كه به‌رپرسانی ئه‌منی ئه‌مه‌ریكا به‌هۆی بڕیاری تره‌مپ بۆ كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان پێشكه‌ش كردووه.
تائێستا، سه‌رجه‌م ئه‌و به‌رپرسانه‌ی به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی تره‌مپه‌وه ده‌ستیان له ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا كێشاوه‌ته‌وه، ژماره‌یان گه‌یشتووه‌ته 22 كه‌س.
H.B
The resignation of #US envoy to the ani #ISIS Int Coalition #@brett_mcgurk Finally is a wise and timely decision.
— Hoshyar Zebari (@HoshyarZebari) December 22, 2018