گۆڕان پێشنیازه‌كانی له‌باره‌ی پێكهێنانی حكوومه‌ت داوه‌ته پارتی
چاوه‌ڕێی پارتی ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
عەبدولڕەزاق شەریف، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان به كوردستان24ی راگه‌یاند، گۆڕان پێشنیازه‌كانی خۆی له باره‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان، داوه‌ته پارتی.
عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف، له میانی به‌شداریكردنی له گه‌شتی هه‌واڵه‌كانی كوردستان 24 راشیگه‌یاند، تاوه‌كو ئێستا گۆڕان بۆ حكوومه‌تی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان، داوای هیچ پۆستێكی له پارتی نه‌كردووه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان گووتیشی: "گۆڕان چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی پارتی ده‌كات، بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر به‌شداریكردن یاخود به‌شدارینه‌كردن له حكوومه‌تی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان".
ئه‌مڕۆ جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ بڕیاردان له كابینه‌ی نۆیه‌م كۆبووه‌وه، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه به‌بێ هیچ بڕیارێك بۆ به‌شداریكردن و نه‌كردن له حكوومه‌ت نه‌درا.
پێشتریش میدیاكانی بزووتنه‌وه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، بڕیاری به‌شداریكردن و نه‌كردن له حكوومه‌ت، دراوه‌ته ده‌ست لێژنه‌ی دانوستانی حزبه‌كه، كه تایبه‌ت بۆ گفتوگۆی پێكهێنانی حكوومه‌ت پێكهێنراوه.
ئ. م