ئیندۆنیزیا.. به‌هۆی تسۆنامییه‌وه‌ 62 كه‌س گیانییان له‌ده‌ستدا

به‌ ڤیدیۆ.. به‌هێزی تسونامییه‌كه‌ ببینه‌

K24 - هه‌ولێر:

لە ئەنجامی دروستبوونی تسونامی لە ئیندۆنیزیا، 62 كەس گیانییان له‌ده‌ستدا و نزیكەی 600 ی دیكەش بریندار بوون، 20 كه‌سیش بێسەروشوێنن.

به‌ گوێره‌ی ھەواڵی ئاژانسی فرانس پرێس، شەوی رابردوو لە ئیندۆنیزیا تسونامی روویداوە و زریانێكی بەھێز  و لافاو دروستبووە، لە ئەنجامدا 62 كەس گیانیان لەدەستداوە و نزیكەی 600 كەسی دیكەش بریندار بوون، ھەروەھا 20 كەس بێسەروشوێنن و سەدان ھاووڵاتیش ئاوارە بوونە .

به‌ گوێره‌ی میدیاكانیش، تسونامییه‌كه‌ به‌هۆی چالاكبوونی گڕكانی چیای كراكاتویه‌.

لە مانگی ئەیلوولی رابردووش، بوومەلەرزەیەك بە پلەی 7 پۆینت 5 پلەی رێختەر شاری بالوی ئیندۆنیزیای ھەژاند و لە ئەنجامدا تسونامی دروست بوو كە سەدان كەس بوونە قوربانی و بەپێی ئاژانسەكان نزیكەی 5000 كەس تا ئێستاش نادیارن.