مامۆستایانی ناڕازی لەت دەبن
بەشێكیان چاوەڕێی كابینەی نوێی حكوومەت دەكەن
K24 - سلێمانی
مامۆستايانى ناڕازى له سلێمانى بوون به دووبه‌شه‌وه، بەشێکيان بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌ن، ئەگەر لەسەرەتاى ساڵى 2019 پاشەکەوتى مووچە لانەبرا، ئەوا دەست بە خۆپیشاندان دەكەنەوە، به‌ڵام ئه‌نجوومه‌نى مامۆستايانى ناڕازى رهتیدهكاتەوە، ئه‌و گرووپه‌ی به ناوی مامۆستایانی ناڕازيیهوه هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌ن، په‌يوه‌ندى به ئه‌نجوومه‌نه فهرميیهكهى مامۆستایانی ناڕازییه‌وه هه‌بێت و ده‌ڵێ "ئێمه دواى پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكوومه‌ت، هه‌ڵوێستى خۆمان رادهگهيهنین".
مامۆستايانى ناڕازى دواى ماوه‌يه‌ك له‌بێده‌نگى جارێكى دیكە ده‌ركه‌وتنه‌وه و بهيانامهيهكيان بڵاوكردهوهوههڕهشهى جوڵانه‌وه‌ى شه‌قام ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر له سه‌ره‌تاى ساڵى نوێوه پاشه‌كه‌وتى مووچه‌كانيان لانه‌برێت و مووچه پاشه‌كه‌وت كراوهكانيشیان بۆ نه‌گه‌ڕێندرێته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا له‌سه‌ره‌تاى ده‌سپێكى خوێندنى ئه‌مساڵ مامۆستايانى ناڕازى وه‌ك چه‌ند ساڵى رابردوو بايكۆتى هۆڵه‌كانى خوێندنيان نه‌كرد، چونكه به‌شێك له پاشه‌كه‌وتى مووچهكهيان بۆ كه‌مكرايه‌وه.
مامۆستايانى ناڕازى بڕیاریانداوە بە دروستکردنى دەستەى ئامادەکارى بۆ چالاکى و هەڵبژاردنەوەى ئەنجومەنى مامۆستایان لەبەروارى 20ى کانوونى دووەمى 2019 بەئامادەبوونى مامۆستایان و بەدەنگدانى ئاشکرا لە کۆبوونەوەیەکى فراواندا، دا‌واشیان لە سەرجەم مامۆستایانى قەزا و ناحیەکانى دەوروبەرى سلێمانى کرد نوێنەرى خۆیان بۆ ئەنجوومەن ئامادە بکەن، به‌ڵام ئه‌نجوومه‌نى مامۆستايانى ناڕازى ده‌ڵين ئه‌و مامۆستا ناڕازيانه په‌يوه‌ندى به ئه‌نجوومه‌نه فهرميهكهى ئه‌وانه‌وه نيیه.