خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاران هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌

له‌گه‌ڵ خانه‌نشینی فه‌رمانبه‌رانی دیكه‌ جیاوازه‌

K24 - هه‌ولێر:

دادگای فیدراڵی فیدرالی عێراق رایگەیاند، خانەنشینکردنی پەرلەمانتاران نادەستوورییە.

ئیاس سامووك، گوتەبێژی دادگای فیدراڵی عێراق لە راگەیه‌ندراوێکدا بڵاویکردەوە، دادگای فیدراڵی لە کۆبوونەوەی خۆیدا بە ئامادەبوونی مه‌دحەت مەحموود، سەرۆك و ئەندامانی دادگای فیدراڵی، بڕیاریدا بە نادەستووری بوونی خانەنشینکردنی پەرلەمانتاران.

 لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، ماددەی 6 ، 11  و 13 کە مووچەی خانەنشینی و  ژمارەیەك ئیمتیاز بە پەرلەمانتاران دەدات نادەستوورییە.

دادگای فیدرالی له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، ئاماژەی بەوەشداوە، خانەنشینکردنی پەرلەمانتاران جیاوازە لەگەڵ یاسای خانەنشینی، بۆیە نادەستوورییە.

به‌و پێیه‌ش بێت له‌مه‌ودوا خانه‌نشینكردنی په‌رله‌مانتارانی عێراق هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌ و به‌و ناوه‌ مووچه‌یه‌يان نامێنێت.

ئ. م