په‌يوه‌ندى و نامه‌كانى رووناكبيرانى سلێمانى و مسته‌فا بارزانى بڵاوكرايه‌وه
له توێى 896 لاپه‌ڕه‌ى قه‌باره گه‌وره‌دا چاپ و بڵاوكرايه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
كتێبى (كه‌سايه‌تى مسته‌فا بارزانى له هزرى ڕووناكبيرانى شارى سلێمانيدا)، له نووسين و ئاماده‌كردنى (زانيار سه‌ردار قڕگهيى)، له توێى 896 لاپه‌ڕه‌ى قه‌باره گه‌وره‌دا چاپ و بڵاوكرايه‌وه.
ئاماده‌كارى كتێبه‌كه، زانيار سه‌ردار قڕگهيى، له پێشهكييهكهيدا سه‌باره‌ت به چۆنێتى ئاماده‌كردنى كتێبه‌كه نووسيويه‌تى: "هه‌وڵمداوه هه‌ندێك به‌سه‌رهاتى گرنگ له كونجى فه‌رامۆشى دهربهينم و بيانبهمهوه به‌ر ديد و زه‌ين، تا به شهكاوهيى بمێننه‌وه و به‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌كانى مێژوو تۆمار بكرێنه‌وه. گه‌لێك بابه‌تى ههستيارى راميارى و سه‌ربازى و كۆمه‌ڵايه‌تى و رۆشنبيريم له زارى ئه‌و به‌ڕێزانه‌وه وه‌رگرتووه، زۆرێك له‌و كه‌سايه‌تييه ناسراوانهى كه من ديدار و گفتوگۆم له ته‌كدا سازداون و زانيارى به سوودم لێوه‌رگرتووه، مخابن كه ته‌مه‌ن بوارى زياترى له ژياندا پێ نه‌دان و چوونه به‌ر ره‌حمه‌تى دلۆڤان و كۆچى دواييان كرد، خۆ لێيان خۆش بێت".
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: "مه‌به‌ستم بووه ئه‌و مێژووه فه‌رامۆشكراوه بزر نه‌بێ و تا رادهيهك له فه‌وتان و له‌ناوچوون رزگاريان بكه‌م، له هه‌مان كاتيشدا بارزانى لاى من جێى فه‌خر و ستايشى نه‌ته‌وه‌ييه و پێگه‌ى تايبه‌تى له نێو دڵ و هزرمدا هه‌بووه و هه‌يه".
له باره‌ى ناوه‌ڕۆكى كتێبه‌كه‌وه، نووسيويه‌تى: "له‌م به‌رهه‌مه‌دا هه‌وڵمداوه زياتر كه‌سانى پسپۆڕ و ئه‌كاديمى و شاره‌زاى بوارى زانست و مێژوو و راميارى و كۆمه‌ڵايه‌تى بدوێنم تاوه‌كوو ئه‌م كتێبه هه‌ر نه‌بێ رووكارێكى زانستى و ئه‌كاديميانه وه‌ربگرێت".
كتێبه‌كه له چه‌ند به‌شێك پێكهاتووه: له سه‌ره‌تادا به‌شێكى ته‌رخانكراوه بۆ راگواستنى بارزانييه‌كان بۆ شارى سلێمانى و سه‌ردانى مسته‌فا بارزانى بۆ شاره‌كه له 30ى تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى 1958دا و ئه‌و پێشوازييه جهماوهرييهى له مسته‌فا بارزانى كراوه، له رێى نووسين و وێنه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو.
دواتر نووسه‌ر، ژماره‌يه‌ك گفتوگۆى له‌گه‌ڵ كه‌سايه‌تييه‌كانى شارى سلێمانى ئه‌نجامداوه و له زارى ئه‌وانه‌وه ورده‌كارى رووداوه‌كان و په‌يوه‌ندييان له‌گه‌ڵ مسته‌فا بارزانى روونكراوه‌ته‌وه.
له‌و ميانه‌يه‌دا چاوپێكه‌وتن و نامه و بۆچوونى 59 كه‌سايه‌تى سياسى و رۆشنبير و ئه‌كاديمى و كۆمه‌ڵايه‌تى شارى سلێمانى خراوه‌ته‌ڕوو.
له به‌شێكى ديكه‌ى كتێبه‌كه‌دا زانيار سه‌ردار قڕگهيى له توێى ئه‌ده‌بيات و ئه‌رشيفى رۆژنامه‌گه‌رى كورد هه‌ڵبه‌ست و هۆنراوه‌ى زياتر له 90 شاعيرى سنوورى سلێمانى تۆمار كردووه، كه له رابردوودا و له توێى به‌رهه‌مه‌كانيان شيعريان بۆ مسته‌فا بارزانى نووسيوه.
به‌شێكى ديكه‌ى كتێبه‌كه تايبه‌ت به نامه و ده‌ستنووسه‌كان و تێيدا ده‌قى 39 نامه‌ى كه‌سايه‌تييه‌كانى بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه به‌شێكيان نامه‌ى رووناكبيرانى شارى سلێمانييه بۆ مسته‌فا بارزانى و به‌شێكيشيان نامه‌ى رێزلێنان و سوپاس و پێزانينه بۆ كه‌سايه‌تييه‌كانى سلێمانى.
ئاماده‌كارى كتێبه‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، ئه‌و كتێبه‌ى دوو هه‌زار دانه‌ى لێ چاپ كردووه و هه‌زار دانه‌يان له‌سه‌ر ئه‌ركى خۆى چاپكراون و روونيشيكردووه‌ته‌وه، كه هيچ كه‌س و لايه‌ن و ده‌زگايه‌ك هاوكارى و كارئاسانيان بۆ ئه‌نجامدانى پرۆژه‌كه‌ى نه‌كردووه و له‌سه‌ر بنه‌ماى خۆشه‌ويستى بۆ مسته‌فا بارزانى كتێبه‌كه‌ى ئاماده كردووه و ئامانجى بووه ئه‌و به‌شه‌ى مێژووى كورد و شارى سلێمانى و ژياننامه‌ى مسته‌فا بارزانى رابه‌رى نه‌ته‌وه‌يى كورد و شۆڕشى ئه‌يلوول له فه‌وتان بپارێزێت.
به‌شێكى ديكه‌ى كتێبه‌كه ته‌رخانكراوه بۆ وێنه مێژووييهكانى په‌يوه‌ست به سه‌ردانى مسته‌فا بارزانى بۆ شارى سلێمانى و ديدارى له‌گه‌ڵ كه‌سايه‌تييه‌كانى ئه‌و شاره و ئه‌و پێشوازييه جهماوهرييهى به بۆنه‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ خاكى نيشتمان لێيكراوه.
ئ.ر