به‌ڤیدیۆ.. پێشبڕكێی شاجوانی مریشك به‌ڕێوه‌چوو
شاره‌زایانی نێوده‌وڵه‌تی سه‌رپه‌رشتییان كرد
K24- هه‌ولێر:
لێژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی نێوده‌وڵه‌تی بۆ پێشبڕكێی شاجوانی په‌له‌وه‌ری جوانی، له پێشبڕكێیه‌كدا له شاری ئیزمیری توركیا به‌شدارییان به 800 مریشك و كه‌ڵه‌شێری كرد و جوانترین مریشك و كه‌ڵه‌شێریان هه‌ڵبژارد.
له پێشبڕكێیه‌كه‌دا خاوه‌نی جوانترین مریشك و كه‌ڵه‌شێر به میدالیا و كاس و دیاری دارایی خه‌ڵاتكران.
لێژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی پێشبڕكێیه‌كه ژماره‌یه‌ك شاره‌زای ئه‌ڵمانی، سلۆفاكی، هۆڵه‌ندی و رۆمانی له‌خۆگرتبوو، بۆئه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ مریشك و كه‌ڵه‌شێره به‌شداربووه‌كان بكه‌ن و به‌گوێره‌ی پێوه‌ره‌كان پله‌به‌ندیان بۆ بكه‌ن.
إزمير التركية .. تتويج ملكة جمال "دواجن الزينة" من بين 100 نوع https://t.co/X31GXUM85x pic.twitter.com/weUBp4MhRU
— ترك برس (@TurkPressMedia) December 23, 2018
ریزبه‌ندی مریشك و كه‌ڵه‌شێره‌كان به‌گوێره‌ی ژماره‌یه‌ك پێوه‌ری وه‌ك كێش، باڵ، شێوه‌ی قاچ، پۆپینه "پۆپته"، مل و ره‌نگی چاو دیاریكرا.
هه‌رچه‌نده ئه‌مه چالاكیێكی تایبه‌ت به خاوه‌ن په‌له‌وه‌رانی توركیا بوو، به‌ڵام یه‌كێتی خاوه‌ن په‌له‌وه‌رانی توركیا داوایانكرد، ئه‌و چالاكییه بكرێته پێشبڕكێیه‌كی نێوده‌وڵه‌تی و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێشتر له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و كاروباری دارستانه‌كان هه‌ماهه‌نگییان كردووه.

هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه گۆك گۆز، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی مریشكی جوانی له ئه‌نقه‌ره گوتی: "ئه‌و مریشك و كه‌ڵه‌شێرانه‌ی له پێشبڕكێیه‌كه‌دا به‌شدارییان پێكرا، له‌ڕووی به‌رنامه‌ی خۆراك و پاك و خاوێنییه‌وه تایبه‌تمه‌ندی جیاوازیان هه‌بوو".
له‌باره‌ی ورده‌كارییه‌كانی ئاماده‌كاریش بۆ به‌شداریپێكردن له‌و پێشبڕكێیه‌دا گوتی: "گونجاوترین مریشك و كه‌ڵه‌شێر كه ته‌مه‌نیان ده‌گاته 8 مانگ هه‌ڵده‌بژێردرێن، دواتر ده‌خرێنه قه‌فه‌زی تایبه‌ت به پێشبڕكێ، له‌و ماوه‌یه‌دا په‌روه‌رده‌یان ده‌كه‌ین و له‌ڕێگه‌ی تێكه‌ڵبوون له‌گه‌ڵیان و ده‌ستپێداهێنانی رۆژانه سیفه‌تی كێبوونیان كه‌م ده‌كه‌ینه‌وه وایان لێ ده‌كه‌ین له ده‌ستی مرۆڤ رانه‌كه‌ن و هیچ ره‌فتارێكی نائاسیی نه‌نوێنن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له ده‌ستپێكردنی پێشبڕكێیه‌كه، په‌له‌وه‌ره‌كان به شامپۆ ده‌شۆین، به‌مه‌رجێك شامپۆكه كاریگه‌ری له‌سه‌ر چاوه‌كانیان نه‌بێت و نه‌یانسووتێنێت، دواتر به وشككه‌ره‌وه‌ی كاره‌بایی قژ وشكیان ده‌كه‌ینه‌وه، ئینجا كونه لووته‌كانیان به كرێمی لۆكه "ڤازه‌نین" چه‌ور ده‌كه‌ین، پاشان نینۆكه‌كانیان ده‌قرتێنین و بۆ دواجار به‌ر له به‌شداریپێكردنیان له پێشبڕكێیه‌كه، هه‌موو به‌شه‌كانی له‌شیان ده‌پشكنین".
هه‌روه‌ها گوتی: "په‌روه‌رده‌كردنی مریشكی جوانكاری له‌ڕووی ماددییه‌وه تێچوونێكی زۆری ده‌وێت، هه‌ر ئه‌مه‌شه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی له‌كۆتایی پێشبڕكێیه‌كه‌دا مریشكی یه‌كه‌م خه‌ڵاتێكی گه‌وره‌ی دارایی به‌ده‌ست بهێنێت".
H.B