گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێم به‌ره‌و ساردبوونهوهن
به‌رپرسێكی پارتی: نه‌بوونی ناوه‌ندی بڕیار له‌ناو یه‌كێتی گرفتی بۆ پارتیش درووست كردووه
K24- هه‌ولێر:
گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێ لە نێوان لایەنەکان ساردی تێدەکەوێت به‌تایبه‌ت له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی. ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتیش ئاشکرای دەکات، نەبوونی ناوەندی بریاردان لە ناو یەکێتی گرفتە بۆیان، بەڵام گفتوگۆ لەگەڵ گۆڕان ئاسانترە بۆ پێکهێنانی حکومەت و ئه‌و حیزبه لە یەکێـتی جدیتر هاتووەتە پێشەوە. بەرپرسێکی یەکێتیش هۆکارەکانی ساردی پەیوەندییەکانی حزبەکەی لەگەڵ پارتی ئاشکرا دەکات.
له‌مباره‌یه‌وه فازڵ به‌شاره‌تی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان جه‌خت ده‌كاته‌وه، "سیاسه‌تی نامه‌ركه‌زی و ناسه‌قامگیری ناو یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، گرفتی گه‌وره‌ی بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان درووست كردووه، به‌تایبه‌ت له رووداوه گه‌وره‌كاندا، بۆیه ده‌توانم بڵێم، ئێستا سیاسه‌ت و بڕیاره‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان مهركهزیترن و زووتر ده‌توانن بڕیار بده‌ن، بۆیه ئه‌وان لههاتنهپێشهوه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت جدیتریش ده‌رده‌كه‌ون".
دوای زیاتر لە سێ کۆبوونەوە جیاوازی زۆر لە نێوان یەکێتی و پارتیدا هەیە و نەگەیشتوونەتە هیچ رێککەوتنێک, ئه‌مه‌ش ئه‌و پرسیاره ده‌وروژێنێت، ئاخۆ بۆچی رێککەوتن لەگەڵ گۆڕان ئاسانتره و گفتوگۆکان نەرمترن وەک لەگەڵ یەکێتی؟ له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌شدا ئازاد جۆڵا, ئەندامی مەکتەبی پەیوەندییە گشتیەکانی یەکێتی ده‌ڵێت: "یه‌كێتی ده‌یه‌وێت ببێته شه‌ریكی راسته‌قینه‌ی پارتی له پێكهاته‌ی حكوومه‌ت، به‌ڵام گۆڕان ته‌نیا ده‌یه‌وێت به‌شداری بكات".
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا جۆڵا جه‌خت ده‌كاته‌وه، "یه‌كێتی ئێستا له هه‌موو كاتێك زیاتر یه‌كگرتوو و به‌هێزه، ئێستا یه‌كێتی یه‌كهه‌ڵوێست و خاوه‌ن یه‌ك بڕیاره له‌ناو خۆی، پرسی گۆڕان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی جیاوازه، پرسه‌كه په‌یوه‌ندی به پێگه‌ی سیاسی و جۆگرافییه‌وه هه‌یه، ئاساییه گۆڕان به‌شدار بێت یان نا، چونكه هیچ له‌بابه‌ته‌كه ناگۆڕێت، به‌ڵام حكوومه‌تی هه‌رێم تاكه حكوومه‌ت نابێت ئه‌گه‌ر یه‌كێتی تێدا به‌شدار نه‌بێت".
ئەنجامی هەڵبژاردن هەر جۆرێک بێت ئەو لایەنەی زۆرینەی دنگەکانی بەدەستهێنا بێت ناتوانێت بە زۆرینە حکوومەتێکی گشتگیر پێکبهێنێت, ئەمەش وایکردوە پێکهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبێ پارتی یان یەکێتی نەکرێت, لەم قۆناغەش پارتی و یەکێتی ئاراستەی گفتوگۆکانیان لێک دوورن, كەچی بەبێ ئەو دوو حزبە ناتوانرێت حکوومەت پێکبهێنرێت.
H.B