به‌شیر حه‌داد رەخنە لە محه‌مه‌د حەلبووسی دەگرێت
ئه‌وه‌ی بڵاوبووه‌ته‌وه رای تایبه‌تی حه‌لبووسییه و پڕۆژه‌ی بودجه‌ش به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا هه‌یه ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه
K24- هه‌ولێر:
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24، بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دووپاتیكرده‌وه، "من وه‌كو یه‌كێك له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌گه‌ڵ په‌سه‌ندكردنی بوودجه نیم به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا، هیچ قسەیەكیشمان لەوبارەیەوە له‌گه‌ڵ سەرۆكی پەرلەمان نه‌كردووه".
له‌باره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆی محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراقیش، كه له راگه‌یاندراوێكدا ئاشكرای كردبوو، "دانیشتنی سبه‌ینێی په‌رله‌مان تایبه‌ت ده‌بێت به تاوتوێكردنی بوودجه‌ی عێراق و ته‌واوكردنی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق"، به‌شیر حه‌داد جه‌ختی كرده‌وه، "ئه‌وه‌ی بڵاوبۆته‌وه ته‌نیا قسه‌ی حه‌لبووسی خۆیه‌تی و تا ئێستا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی سبه‌ینێی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بڵاونه‌بۆته‌وه، هه‌ربۆیه‌ش رازی نیم به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا له كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی قسه‌ی له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای بودجه بكرێت".
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران جه‌ختی كرده‌وه، "ده‌بێ هه‌رسێ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق رازی بن، ئینجا ئه‌و پرسه ده‌خرێته به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێوه، ئه‌گینا كه‌سێك به‌ته‌نیا ناتوانێت ئه‌و ته‌وه‌ره بخاته ناو كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه".
H.B