وەزارەتی پێشمەرگە و ھاوپەیمانان جموجۆڵەكانی داعش تاوتوێ دەكەن
"گفتوگۆ لەبارەی گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ ناچەكانیان كرا"
K24 - ھەولێر
وەزارەتی پێشمەرگە و ھاوپەیمانان، بە سەرپەرشتی وەزیری پێشمەرگە بە وەكالەت و نوێنەری ھاوپەیمانان، جموجۆڵەكانی داعشیان لە عێراق و ھەماھەنگی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق تاوتوێ كرد.
بە گوێرەی وێبسایتی فەرمی وەزارەتی پێشمەرگە، ئەمڕۆ24/11/2018 بە سەرپەرشتی كهریم سنجاری، وهزیری پێشمهرگه به وهكالهت بە ئامادەبونی سەربەست لەزگین بریكاری وەزارەت و فەریق جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی و فەریق جەمال محەمەد سەرۆك ئەركانی وەزارەت و نوێنەری هاوپەیمانان كۆبونەوەی ئاسایی هاوپەیمانی دژ بە داعش لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.
ئاماژە بەوەكراوە، لە كۆبوونەوەكەدا راپۆرتی بەشەكان خوێندرایەوە و تیشكخرایە سەر رووداوەكانی چەند رۆژی رابردوو لە ناوچە جیاجیاكانی عێراق، بە گوێرەی ئەو راپۆرتانە جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش دەستیپێکردووەتەوەو لە ئەنجامی كردەوە تیرۆریستیەكان دەیان كەس لە خەڵکی سڤیل كوژراون و برینداربوون. ئەمەش بووەتە دروستبوونی ناسەقامگیری و گرفت بۆ خەڵک و پرۆسەی دووبارە ئاوەدانکردنەوەی ناوچە خاپوورکراوەکانی عێراق. ھەروەھا پرسی هەماهەنگی نێوان هێزهكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە پێناو سنوردارکردنی جموجۆڵی داعش بهپێویست زانرا، بهتایبهت لهم بارودۆخهی ئێستا وا دهخوازێت تهواوی هێزهكان لهسهر زهوی باشترو تۆكمه بكرێت.
ھەر لەو كۆبوونەوەیەدا پرسی گهڕانهوهی ئاوارهكان بۆ ناوچهكانی خۆیان گفتوگۆی لهبارهوه كرا، ئامادهبوون تاوتوێی میكانیزمێكی گونجاوی چارهسهری ئهو پرسهیان كرد و هیوایان خواست كهشێكی لهبار بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بێتە ئاراوە.