حكوومەت سێ رۆژی وەك پشووی فەرمی راگەیاند

حكوومەتی ھەرێمی كوردستان راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

K24 - ھەولێر

حكوومەتی ھەرێمی كوردستان سێ رۆژ پشووی فەرمی لە دامودەزگاكانی حكوومەت راگەیاند.

لە راگەیەندراوێكدا سەفین دزەیی وتەبێژی حكوومەتی ھەرێمی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند: "بەبۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینیەوە پیرۆزباییەكی گەرم لە خانەوادەی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان و هەموو رۆڵەكانی گەلەكەمان دەكەین، بەو هیوایەی ئەم ساڵە ببێتە مایەی خۆشگەزەرانی وسەقامگیری و دەرچوون لە گرفت و قەیرانەكان و دووپاتكردنەوەی پتەوتربوونی گیانی برایانەی نێوان هەموو رۆڵەكانی گەلی كوردستان".

‎وتەبێژی حكوومەت ئاشكرای كرد: "بۆنەیەوە بە هاووڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی كوردستان رادەگەیەنین رۆژانی 30 و 31 ى 12 ى 2018  و 2019/1/1  واتا یەكشەمە و دووشەمە و سێ شەمە لە سەرجەم دام و دەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەبنە پشووی فەرمی و رۆژی چوارشەمە 2019/1/2 دەوامی فەرمی دەست پێدەكاتەوە".

پێشتر حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاندبوو، بەبۆنەی جەژنی لە دایك بوونی پێغەمبەری مەسیح حەزرەتی عیسای، سبەی رۆژی سێشەممە 2018/12/25 لە سەرجەم دام و دەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەبێتە پشووی فەرمی.