تونێلێک لە سلێمانی دادەخرێت

هاتووچۆی سلێمانی هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات

K24 – سلێمانی:

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی شۆفێران لە داخستنی تونێلی پێشڕەو لە سلێمانی ئاگادار دەکاتەوە و هۆکارەکەی بۆ چاکسازی ئامێرەکانی ناو تونێلەکە دەگەڕێنێتەوە.

بەوگوێرەی راگەیندراوێکی هاتووچۆی سلێمانی: "ئاگاداری سەرجەم شۆفێرانی بەڕێز دەکەین کە شەوی 26/27.12.2018 تونێلی پێشڕەو لە کاتژمێر (8)ی شەو بۆ (2) ی بەیانی دادەخرێت بەمەبەستی ئەنجامدانی چاکسازی بۆ ئامێرەکانی ناو تونێلەکە".