پێشمەرگە ئێزدییەکان ئازاد کران
لەلایەن حەشدی شەعبی دەستبەسەر کرابوون
K24 – هه‌ولێر:
پەیامنێری کوردستان24 لە شەنگال رایگەیاند، ئەو 30 پێشمەرگەیەی کە سەر بە هێزی پاراستنی ئێزدیخان بوون و لەلایەن گروپێکی حەشدی شەعبی دەستگیرکرابوون، ئازاد کران.
شەوی رابردوو لە نێوان کاتژمێر 12:30 تا 1:00، گرووپێكی سەر بە هێزی بەدری حەشدی شەعبی، چۆنە سەر بارەگایەکی هێزی پاراستنی ئێزیدخان لە شنگاڵ و 30 پێشمەرگەی هێزی پاراستنی ئێزیدخانییان دەستبەسەر کردبوو دواتر ئەو پێشمەرگانەیان ئازاد کرد.
لای خۆیەوە، كه‌رتی نه‌ینه‌وای فه‌رمانده‌یی حه‌شدی شه‌عبی له به‌یاننامه‌یه‌كدا پێشتر رایگەیاند بوو: "هێزێكی هاوبه‌شی هێزه ئه‌منییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی، گرووپێكی چه‌كداریان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه و گوتوویانه سه‌ر به لایه‌نێكی فه‌رمین له قه‌زاكه، به‌ڵام ئه‌و چه‌كدارانه كه ژماره‌یان 30 كه‌س بووه راده‌ستی پۆلیسی قه‌زای شنگال كراون بۆ ئه‌وه‌ی رێوشوێنی پێویستیان له به‌رامبه‌ر بگیرێته‌به‌ر".
هەر لەبارەی رووداوەکە حەیدەر شەشۆ، فەرماندەی هێزەکانی پاراستنی ئێزدخان هۆشداریی دابووە هێزەکانی حەشدی شەعبی و رایگەیاند بوو: "ئێمە نازانین هۆكاری پشت ئەم هەنگاوەی حەشدی شه‌عبی چییه، بەو هۆیەشه‌وه ئێمە رێگای سەرەکی (سنوونێ)ـمان گرتووە و جموجۆڵی هێزەکانی حەشدی شه‌عبیمان بۆ ئەو ناحیەیه راگرتووە، هەروەها ئێمە ئاگاداری هێزەکانی حەشدمان کردووە کە ئەگەر تا کاتژمێر 12:00 نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە پێشمەرگەکانمان ئازاد نەکەن، ئەوە ئێمە رێگای شنگالیش لەسەریان داده‌خه‌ین و هەنگاوی تریشمان دەبێت".
لە دوای رووداوەکانی 16 ئۆکتۆبەر، چەند هێز و گروپێکی سەر بە حەشدی شەعبی لە قەزای شەنگال و دەوروبەری جێگیرکراون و بەهۆیانە چەندین جار گرژ و ئاڵۆزی لە نێوان ئەو هێزانە و هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دروستبووە.


