له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران گرژى درووست بوو

ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ ناچار كران شوێنه‌كانى خۆيان به‌جێبهێڵن

K24 – هه‌ولێر:

له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌ كاتى ده‌نگدان بۆ كانديدى وه‌زاره‌تى به‌رگرى، گرژى درووست بوو و ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ ناچار كران شوێنه‌كانى خۆيان به‌جێبهێڵن.

ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران بۆ خوێندنى دووه‌مى پرۆژه‌ ياساى بودجه‌ و ده‌نگدان له‌سه‌ر دوو كانديدى كابينه‌ى حكومه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى دانيشتنێكى ئه‌نجامدا.

دواى درووستبوونى گرژى، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هه‌ردوو كوتله‌ى هاوپه‌يمانى ئيسلاح و بنياتنانه‌وه‌ و كوتله‌ سوننى و كوردييه‌كان كۆبوويه‌وه‌.

هاوپه‌يمانى ئيسڵاح داوايكردووه‌، ئه‌مڕۆ له‌ دانيشتنه‌كه‌دا  پرسى كانديدى وه‌زاره‌ته‌كانى به‌رگرى و ناوخۆ ده‌نگيان له‌سه‌ر نه‌درێت و ته‌نيا كانديدى وه‌زاره‌ته‌كانى په‌روه‌رده‌ و كۆچ و كۆچبه‌ران بخرێنه‌ ده‌نگدانه‌وه‌.