له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران گرژى درووست بوو
ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجوومه‌نه‌كه ناچار كران شوێنه‌كانى خۆيان بهجێبهێڵن
K24 – هه‌ولێر:
له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له كاتى ده‌نگدان بۆ كانديدى وه‌زاره‌تى به‌رگرى، گرژى درووست بوو و ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجوومه‌نه‌كه ناچار كران شوێنه‌كانى خۆيان بهجێبهێڵن.
ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران بۆ خوێندنى دووه‌مى پرۆژه ياساى بودجه و ده‌نگدان له‌سه‌ر دوو كانديدى كابينه‌ى حكومه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى دانيشتنێكى ئه‌نجامدا.
دواى درووستبوونى گرژى، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هه‌ردوو كوتله‌ى هاوپه‌يمانى ئيسلاح و بنياتنانه‌وه و كوتله سوننى و كوردييه‌كان كۆبوويه‌وه.
هاوپه‌يمانى ئيسڵاح داوايكردووه، ئه‌مڕۆ له دانيشتنه‌كه‌دا پرسى كانديدى وه‌زاره‌ته‌كانى به‌رگرى و ناوخۆ ده‌نگيان له‌سه‌ر نه‌درێت و ته‌نيا كانديدى وه‌زاره‌ته‌كانى په‌روه‌رده و كۆچ و كۆچبه‌ران بخرێنه ده‌نگدانه‌وه.