توركيا گه‌مارۆى سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى درێژكرده‌وه
توركيا به‌رده‌وامه له سه‌پاندنى سزا به‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانيدا
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مرۆ بۆ جارێكيديكه، حكومه‌تى توركيا گه‌مارۆى ئاسمانى سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى درێژكرده‌وه.
له‌و باره‌يه‌وه، تاهير عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوبه‌رى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى رايگه‌ياند، حكومه‌تى توركيا بڕيارى درێژكردنه‌وه‌ى سزاى سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كه‌ى داوه.
گوتيشى: به گوێره‌ى بڕياره نوێيه‌كه، تا 24ى ئازار/ مارسى 2019 سزاكانى توركيا به‌رده‌وام ده‌بن.
ئه‌مه دووه‌مجاره حكومه‌تى توركيا سزا به‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانيدا درێژده‌كاته‌وه.
درێژكردنه‌وه‌ى ئه‌و سزايه له‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كه دواى ئه‌وه دێت، له ماوه‌ى رابردوودا به واژووى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان سه‌رجه‌م ناوه‌ند و باره‌گاكانى سه‌ر به ته‌ڤگه‌رى ئازادى له سلێمانى و رانيه و گه‌رميان داخران.