كەشناسی پێشبینی بەفر دەكات
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بە گوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەمڕۆ شەپۆلێكی بارانبارین ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و لە كاتەكانی شەودا لە ھەندێك ناوچە بەفر دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند و بە گوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمان لە نیمچە ھەورەوە دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو بارانبارین دەست پێدەكات، لە ناوچە شاخاوییەکانی دهۆك، سۆران و رواندز رێژەی بارانبارین زیاتر دەبێت و لە كاتەكانی شەودا لە ھەندێك ناوچەی شاخاوی بهفر دەبارێت.

كەشناسی پێشبینی دەكات سبەی کاریگەری ئەم شەپۆلە بارانبارینە کۆتایی بێت، ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت، لەگەڵ بوونی تەم لەهەندێ ناوچەدا لەکاتەکانی بەیانی.
