په‌يامى مه‌سرور بارزانى به بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى له‌دايكبوونى حه‌زره‌تى مه‌سيح
كوردستان ماڵێکی ئارام بووە بۆ هەموو ئەوانەی بەهۆی زوڵم و زۆردارییەوە پەنایان بۆی هێناوە
K24 – هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانى، راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان، به بۆنه‌ى ھاتنەوەی جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح په‌يامێكى بڵاوكرده‌وه، ئه‌مه‌ى خواره‌وه ده‌قه‌كه‌يه‌تى:
بە بۆنەی جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم خوشک و برایانی مەسیحی لە کوردستان و عێراق و جیھان دەکەین و ھیوای جەژنێکی پڕ لە بەختەوەری و کامەرانیان بۆ دەخوازین.
کوردستان چۆن هەمیشە ناوەندی پێکەوەژیانی ئاشتیانەی ئایینی و نەتەوەییە، بەردەوامیش بێ جیاکاری پەناگە و ماڵێکی ئارام بووە بۆ هەموو ئەوانەی بەهۆی زوڵم و زۆردارییەوە پەنایان بۆی هێناوە .
لەم بۆنەیەدا هیوادارین ئاشتی و سەقامگیری لەسەرانسەری ناوچەکە بەرقەرار بێت بۆئەوەی زەمینەی پێشکەوتن و ئاوەدانی بڕەخسێت و کۆتایی بەو نەهامەتیانە بێت، کە ساڵانێکە بەرۆکی ناوچەکەی گرتۆتەوە.
مەسرور بارزانی
راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان
24-12-2018