سەرۆك بارزانی جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح پیرۆز دەكات

جێگەی شانازییە كە كوردستان وڵاتی پێكەوەژیان و تەبایی هەموو ئایین و نەتەوە و پێكهاتەكانە

K24 – هه‌ولێر:

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى به‌ بۆنه‌ى جه‌ژنى له‌دايكبوونى حه‌زره‌تى مه‌سيح و هاتنى سه‌رى ساڵى زاينى په‌يامێكى بڵاوكرده‌وه‌، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌يه‌تى:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنەکانی سەری ساڵی زایینی و لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح درودی خوای لەسەر بێت، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی خوشك و برایانی مەسیحی لە كوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەكەم.

هیوادارم ئەو بۆنە پیرۆزە ببێتە هۆی دەستپێكی ژیانێكی پڕ لە ئاشتی و برایەتی نێوان هەموو لایەك و، كۆتایی بە تیرۆر و زوڵم و چەوساندنەوە بێت، بەتایبەت كە خوشك و برا مەسیحییەكانمان لە ساڵانی ڕابردوو ئازارێكی زۆریان بە دەست تیرۆریستانەوە بینیوە.

جێگەی شانازییە كە كوردستان وڵاتی پێكەوەژیان و تەبایی هەموو ئایین و نەتەوە و پێكهاتەكانە و، پشت بە خوای مەزن و بە هیممەتی هەموو لایەك دەبێ ئەو پێكەوەژیان و برایەتییە قووڵتر ببێتەوە.

ئومێد دەكەم هەموو جەژنەكانتان بە خۆشی و ئاشتی بكەنەوە و هیوای شادی و بەختەوەریتان بۆ دەخوازم.

مسعود بارزانی

24ـی 12ـی 2018