دوو له‌و هاووڵاتیه كوردانه‌ی داعش رفاندی توانیان رابكه‌ن
حه‌شدی شه‌عبی له هێرشه‌كه‌ی داعش ئاگادار كراوه‌ته‌وه به‌ڵام به‌هانای خه‌ڵكه‌كه‌وه نه‌چووه
K24- هه‌ولێر:
كه‌سێكی نزیكی ئه‌و هاووڵاتییه كوردانه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له گوندێكی سه‌ر به قه‌زای خورماتوو له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه رفێندران، له‌ڕێگه‌ی كوردستان 24ـه‌وه زانیاری نوێ سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته ئاشكرا ده‌كات.
له‌مباره‌یه‌وه هاوڕێ خدر، کە پوورزایەکی و دوو ئامۆزای لەهێرشەکەی ئەمشەوی گوندی پارەپارە ڕفێنراون، بۆ کوردستان24 رایگه‌یاند: "ژمارەی ئەو چەکدارانەی هاتوونەتە سەر گووندەکە نزیکەی 30 چەکداربوون و سەرجەمیان جلووبەرگی سەربازیان لەبەربووە".
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات: "سەرەتا گووندەکەیان گەمارۆداوە، دواتر هاتوونەتە ناو گوندەکە و سەرجەم خێزانە کوردەکانیان کۆكردۆتەوە، کە ژمارەیان هەشت خێزانه و ویستووییانە هەموویان ببەن، بەڵام دواتر پێنج کەسیان بەناوەکانی کەنعان عەزیز، سالم سەردار، محەممەد ئەحمەد، بەرزان ستار و گۆران ئەحمەدیان جیاکردووه‌تەوە و بە ئاراستەی گووندی ئەلبوونەجم زفاندوویانه".
هاوڕێ خدر گوتیشی: "لەنزیک گوندەکە هەریەک لە گۆران و بارزان توانیویانە له‌ده‌ست چه‌كداران رابكه‌ن".
هاوڕێ کە دانیشتوانی گووندی تەپە سەوزی سەر بەخوورماتووە و نزیک ئەو گووندەیە کە ئەوچەکدارانە هاتوونەتە سەریان دەڵێت: "خەڵکی گووندەکەیان دوای بیستنی هەواڵەکە بە چەکدارانی حەشدی شەعبیان راگه‌یاندووە و داوایان لێكردووه، به‌هانای کەسووکارەکانیانهوه بچن و ڕزگاریان بکەن، بەڵام ئەوان گوێیان پێنەداوە، بۆیە خۆیان چوونەتە گوندەکە و ئەو خێزانانەی کە مابوون و لەژێر ترس و دڵەڕاوکێ بوون توانیویان دووریان بخەنەوە".
وه‌ك ئه‌و سه‌رچاوه‌یه دووپاتیده‌كاته‌وه، "خه‌ڵكی گوندی پاره‌پاره مەڕ و ماڵات و ماڵ و حاڵیان جهێشتووە و گوندەکەیان چۆڵکردووە"، گوتیشی: "لە گووندەکە حەوت ماڵی عەرەبی لێیە" بەڵام ئەو چەکدارانە نەچوونەته سەریان و تەنیا کوردەکانیان ڕفاندووە"، ئەو داواش دەکات، "بەهانایانەوە بچن و خزم و کەسووکارەکەی ڕزگاربکەن".
پێشتریش په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، كاتژمێر 7:40 خوله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك چه‌كداری رێكخراوی داعش هێرشی سه‌ر گوندی پاره‌پاره‌ی سه‌ر به قه‌زای خورماتوویان كرد و 4 هاووڵاتی كوردیان رفاند.
ئاشكراشیكرد، ئه‌و 4 هاووڵاتییه‌ی له‌لایه‌ن داعشه‌وه رفێندراون، به‌ره‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی گوندی جنگڵانهن و ئێستا نیشته‌جێی گوندی پاره‌پاره‌ی باكووری رۆژئاوای خورماتوون.
H.B