كەشناسی باری كەشوھەوای راگەیاند
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان پێشبینیەكانی كەشوھەوای بۆ 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەپێی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت و پاشان دەگۆڕێت بۆ ساماڵ و پەڵە ھەور، لە ناوچە شاخاوییەكان ئەگەری نمە باران ھەیە.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی رایگەیاندووە، سبەی چوارشەممە ئاسمان لە ساماڵەوە دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور.
