عادل عه‌بدولمه‌هدی هۆشداری له گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش ده‌دات
"له‌وانه‌یه داعش و هاوشێوه‌كانی گۆڕه‌پانی سووریا چۆڵ بكه‌ن، به‌ره‌و عێراق بێن"
K24 - ھەولێر
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هۆشداری له گه‌ڕانه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش له سووریاوه بۆ عێراق ده‌دات.
له كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌یدا، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگەیاند، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا له بڕیاری كشانه‌وه‌یان له سووریا ئاگاداری كردوونه‌ته‌وه. ئاماژەی بەوەشدا، هه‌ر گرژییه‌ك له سووریا ھەبێت كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر عێراق ده‌بێت و له‌وانه‌یه داعش گۆڕه‌پانی سووریا جێبهێڵێت و به‌ره‌و عێراق بێت.
عادل عەبدولمەھدی گوتی: "هه‌ر گرژییه‌ك له سووریا رووبدات، ئه‌و شه‌پۆلی كۆچكردن به‌ره‌و عێراق دێت، و له‌وانه‌یه داعش و هاوشێوه‌كانی گۆڕه‌پانی سووریا چۆڵ بكه‌ن، به‌ره‌و عێراق بێن، كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری ده‌بێت، بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مەریكا كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر عێراق ده‌بێـت، بۆیه ده‌بێت پلان و رێوشوێنمان هه‌بێت".
سه‌باره‌ت به جێگیربوونی هێزه‌كانی ئه‌مەریكا له بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی شاری هه‌ولێر، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگەیاند، تا ئێستا هیچ پلانێك بۆ جێگیربوونی هێزه‌كانی ئه‌مەریكا له عێراق دوای كشانه‌وه‌یان لە سووریا نییه و جه‌ختیشی كرده‌وه له ماوه‌ی داهاتوودا چالاكی و جموجۆڵی هێزه‌كانی ئه‌مەریكا له عێراق زیاتر ده‌بێت.
لەوبارەوە سەرۆكوەزیرانی عێراق گوتی: "تا ئێستا هیچ شتێكی پشتڕاستكراو له‌و باره‌وه نییه، و گومان له‌وه‌دانییه، كه له‌و ماوه‌یه‌دا، هێزه‌كانی ئه‌مەریكا جموجۆڵی به‌رفراوانیان ده‌بێت، به‌ڵام تا ئێستا پلانێك بۆ جێگیركردنی هێزی زیاتری ئه‌مەریكا له عێراق نییه، ئه‌م پرسه له‌گه‌ڵ ئێمه باس نه‌كراوه، به‌ڵام هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به تایبه‌ت هێزی ئه‌مەریكا چالاكیان له عێراق هه‌یه به مۆڵه‌تی حكوومه‌ت، له‌وانه‌یه سوود له‌و چالاكیانه تایبه‌ت به پرسی كشانه‌وه وه‌ربگرین".