كەسێك لە گەلی عەلی بەگ ھەڵدێرا و گیانی لەدەستدا

پۆلیس زانیاری لەبارەی رووداوەكە دەخاتەڕوو

K24 - سۆران

تەیفور محەمەد، پەیامنێری كوردستان24 لە دەڤەری سۆران رایگەیاند: "ئەمڕۆ كەسێك لە بەرزاییەكانی گەلی عەلی بەگ كەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا".

رائید سەعدون هاودیانی، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی سۆران لە راگەیەندراوێكدا روونیكردەوە: "کاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، تیمەکانمان ئاگادار کرانەوە بە بوونی رووداوێك کە هاووڵاتییەك بەناوی عەبدولموتەڵیب محەمەد، لە دایكبووی 2001 لە بەرزایییەکانی گەلی عەلی بەگ کەوتە خوارەوە گیانی لەدەستداوە".

روونیشی كردووەتەوە: "ئەو كەسە قوتابی زانکۆ بووە و دانیشتووی گوندی سرێشمەی سەر بە ناحیە خەلیفان بوو، ئەمڕۆ بە مەبەستی لەوەڕاندنی مەڕوماڵاتەکەیان رووی لەو ناوچەیە کردووە".

كەسێك لە گەلی عەلی بەگ ھەڵدێرا و گیانی لەدەستدا
كەسێك لە گەلی عەلی بەگ ھەڵدێرا و گیانی لەدەستدا