له 2012 تا ئێستا 115 هه‌زار عێراقی بوونه‌ته قوربانی
39 هه‌زار كه‌س كوژراون
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی ئامارێكی یونامی، له سه‌ره‌تای ساڵی 2012ه‌وه تا ئێستا له عێراق، 115 هه‌زار كه‌س بوونه‌ته قوربانی كرده‌وه توندوتیژییه‌كان.
نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند لە سەرەتای ساڵی 2012ەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 115 هەزار کەس لە عێراق کوژراون و برینداربوون.
بە گوێرەی راپۆرتێکی نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق "یۆنامی"، کردەوە توندوتیژییەکان لە سەرەتای ساڵی 2012ەوە تاوەکو ئێستا 115 هەزار و 406 کەسیان له عێراق كردووه‌ته قوربانیی.
به گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش، لەو ژمارەیەدا 39 هەزار و 373 کەسیان کوژران و 76 هەزار و 333 کەسی دیکەشیان برینداربوون.
به‌هۆی ناسه‌قامگیری دۆخی ئه‌منی عێراق، به‌رده‌وام كرده‌وه‌ی توندوتیژی و تیرۆریستی ته‌قینه‌وه له ناوچه جیاجیاكان رووده‌ده‌ن و به‌رده‌وام هاووڵاتییان قوربانی یه‌كه‌می ئه‌و رداوانه.
ئ. م