له نێوان كفرى و دووز بۆردومانى چه‌كدارانى داعش كرا
چوار جار بۆردوومانی پێگەی گروپە چەکدارەکانی نێوان کفری و دووز كراوه
K24 – كفرى:
پله‌دارێكى پێشمه‌رگه له سنوورى شارۆچكه‌ى كفرى به كوردستان24ى راگه‌ياند، ژماره‌يه‌ك فڕۆكه‌ى جه‌نگى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ بۆردومانى چه‌كدارانى داعشيان له نێوان كفرى و دووز كردووه.
ئه‌فسه‌رێك له فەوجی چواری لیوای دووی ھێزی پێشمەرگە لە سنووری کفری بۆ كوردستان24 گوتيشى: ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوار جار بۆردوومانی پێگەی گروپە چەکدارەکانی نێوان کفری و دووز كراوه، به تايبه‌تى لە گوندی قوری چای، بەڵام نازانرێت راده‌ى زيانى گرووپه چه‌كدارييه‌كان چه‌نده.
روونيشيكرده‌وه، ئەوجێگایه‌ى بۆردوومان کراوە مانگی رابردوو لە ئۆپراسيۆنێکی پێشمەرگە و ھاوپەیمانان 11 چەکداری داعشی تێدا کوژرا.