چه‌ند مووشه‌كێك ئاراسته‌ی ریفی دیمه‌شق كران
هه‌ندێكیان ته‌قێندرانه‌وه و دووانیش ئامانجه‌كانیان پێكا
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی ئاژانسی فه‌رمی سووریا "سانا"، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری ئاسمانی سه‌ر به سوپای سووریا رایگه‌یاند، "هێزه‌كانمان له نزیك ریفی دیمه‌شق توانییان له‌ڕێگه‌ی سیسته‌می دژه مووشه‌كییه‌وه وه‌ڵامی هێرشێكی مووشه‌كی بده‌نه‌وه و له ئاسمان مووشه‌كه‌كانمان ته‌قاندووه‌ته‌وه".
سه‌باره‌ت ژماره‌ی مووشه‌كه ئاراسته‌كراوه‌كانیش سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی سه‌ر به سوپای سووریا به ئاژانسی سپۆتنیكی رووسی راگه‌یاند، "له‌كۆی 7 مووشه‌ك توانیویانه 5 له‌و مووشه‌كانه له ئاسمان بته‌قێننه‌وه و دووی دیكه‌ش به‌ر ئامانجه‌كانیان كه‌وتوون"، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به زیانه‌كان بكات.
هه‌رچه‌نده سوپای سووریا لایه‌نی هێرشبه‌ری ئاشكرا نه‌كردووه، به‌ڵام روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، ئه‌و مووشه‌كانه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیسرائیله‌وه ئاراسته كراون.
له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری رابردووش سیسته‌می دژه مووشه‌كه‌كانی سووریا ژماره‌یه‌ك مووشه‌كیان له ئاسمانی رۆژئاوای دیمه‌شق ته‌قانده‌وه، كه به هۆی بوونی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران له ناوچه‌كه، له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ئاراسته كرابوون.
H.B