"نه‌وه‌ی سێیه‌می تیرۆر هه‌ڕه‌شه له عێراق ده‌كات"
سه‌ركرده‌یه‌كی عێراقی: سه‌ركه‌وتنی سه‌ربازی به‌سه‌ر داعش به‌ته‌نها به‌س نییه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌یاد عه‌لاوی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی به‌یانی ئیماراتی ئاماژه‌ی به سه‌ركه‌وتنه سه‌ربازییه‌كان به‌سه‌ر رێكخراوی داعش كردووه‌و گوتوویه‌تی: "سه‌ركه‌وتنی سه‌ربازی به‌سه‌ر داعشدا به‌ته‌نها چاره‌سه‌ر نییه، چونكه ئاشتی به‌قه‌رار نه‌بووه و رووبه‌ڕووی نه‌وه‌ی سێیه‌می تیرۆر ده‌بینه‌وه".
ده‌رباره‌ی مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و نه‌وه نوێیه‌ی تیرۆریش ده‌ڵێت: "ئه‌و نه‌وه نوێیه‌ی تیرۆر تێكه‌ڵه‌یه‌كه له په‌یڕه‌ی داعش و قاعیده و له‌وانه‌یه نه‌وه‌ی سێیه‌می تیرۆر جوڵاوبن و ئامانجی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی بپێكن بۆ ئه‌وه‌ی ئاژاوه درووست بكه‌ن".
عه‌لاوی، له‌باره‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق و له‌مپه‌ره‌كانی به‌رده‌م سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ ده‌ڵێت: "قه‌یرانی پێكهێنانی حكوومه‌ت په‌یوه‌سته به ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ئێران له عێراق، بۆ عادل عه‌بدولمه‌هدی زۆر قورسه ئه‌و هه‌موو مه‌ترسیانه تێپه‌ڕێنێ، هه‌ر بۆیه تۆپه‌كه‌ی خستووه‌ته‌وه مه‌یدانی هێزه سیاسییه‌كان".
له‌باره‌ی تواناكانی عادل عه‌بدولمه‌هدی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیش ده‌ڵێت: "نامه‌وێت زیاد له پێویست ئه‌ركی سه‌رشانی قورس بكه‌م، ئه‌و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه، به‌داخه‌وه دابه‌شبووه و هێزه سیاسییه‌كانی دابه‌شبوون و هه‌ڵپه‌یانه بۆ ئه‌وه‌ی پۆستان به‌ركه‌وێت و پێگه‌ی خۆیان قایم بكه‌ن، هه‌ر بۆیه عادل عه‌بدولمه‌هدی تۆپه‌كه‌ی خستووه‌ته‌وه مه‌یدانی هێزه سیاسییه‌كان و ئه‌سته‌مه بتوانێت ئه‌و مه‌ترسیانه تێپه‌ڕێنێ".